تایبەت بە مادەی 56
دادگایی لاهوری شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بەڕێوەدەچێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بڕیارە ئەمڕۆ دادگایی لاهوری شێخ جەنگی و 11 کەسی دیکە لە گیراوانی لالەزار لە دادگای سلێمانی بەڕێوە بچێت.
دانا تەقیەدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە 964ـی وت، ئەو بەڵگانەی تایبەت بە مادەی 56 خراونەتە روو بەڵگەی باوەڕپێکراوی ئەوان نین و گۆمانیان لێی هەیە بۆ دانێشتنەکەی ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ ئەوان 14 بۆ 15 پەڕە لایەحەی خۆیان تایبەت بە دۆسیەکە پێشەکەشی دادوەران دەکەن، ئەگەر بێت و زوو بڕیار لەسەر ئەم دادبینیە بدەن ئەوە گومنیان زیاتر دەبێت کە پێشتر داڕێژراوە و ئەگەر نا ئەوە قسەی دیکەیان دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی