رۆژی بەساڵاچووانە

خۆیان لە بێ کەسیا مردن و ئەوەی ماوەتەوە تەسبیحێک و رادیۆیەکە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە سلێمانی رۆژی بەساڵاچووان لە ماڵەکەیان، بە نمایشکردنی وێنە و تەسبیح و چاویلکە و گۆچانەکانی دەستیان کرایەوە، لەساڵی 1996 کە ماڵی بەساڵاچووان کراوەتەوە، تائێستا 160 کەس لەوێ کۆچئ دواییان کردووە.

ماڵەکە پێنج ساڵە دەستیان بە کۆکردنەوەی یادەوەریی و یادگارییەکانی ئەو بەساڵاچووانە کردووە.

مەرج نییە ئەوانەی لەوێن، کەسوکاریان رەتیان کردبێتەوە بەخێوی بکەن، هەندێک کەس هەن ساڵانێکە بێ لانەن و کەسوکاریان نادیارە بۆ ئەو ماڵە گواستراونەتەوە.

زەردەشت محەمەد، بەرێوەبەری کارگێڕی ماڵی بەساڵاچووانە لە سلێمانی و هەر خۆشی لە ساڵی 2021 وە سەرپەرشتی کۆکردنەوەی یادگارییەکانی کردووە لە ماڵەکە ئەو بە 964ی وت، لێرە بەردەوام بە گوێرەی ژەمەکان و بە گوێرەی وەرزەکان خواردن و پۆشاکیان بۆ دەگۆڕدرێ و چاودێری دەکرێن.

بیرکەی ئەوەمان بۆ هات، هەندێک لەو یادگارییانەی لەپاشیان جێدەمێنێ، لای خۆمان بیان پارێزین، ئەگەر هاتوو کەسوکاریان نەیان بردەوە بۆ خۆیان، لێرە دەبێت بە یادەوەری و دەتوانرێ لە ماڵەکە دابنرێ.

هەندێک لە بەساڵاچووش هەن لە هەرێمی کوردستان توندوتیژییان بەرانبەر کراوە، لە جیهاندا بەپێی بڕیاری 66/127ـی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 15ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک کراوە بە رۆژی جیهانیی رووبەڕووبونەوەی تووندوتیژی بەرامبەر بە ساڵاچووان و بەپێی ئامارەکان ساڵانە لە جیهاندا 63%ـی بەساڵاچووان تووندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت.

دارشتنەوە: ئەحمەد مستەفا

یادەكانی قاوە و بەساڵاچووان و ئەربیل ئولا تێكەڵ بەیەك ...

یادەكانی قاوە و بەساڵاچووان و ئەربیل ئولا تێكەڵ بەیەك كران