لیتری غاز 250 دیناری هاته‌سه‌ر

“له‌وانه‌ قه‌وما ئۆتۆمبێلیان كردووه‌ به‌ غاز”

ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر

به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر، به‌رهه‌مهێنانی غاز وه‌ستاوه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی غازی ماڵان و غازی ئۆتۆمبێلیش به‌رزبێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باشی كه‌مكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك لیتر غازی ئۆتۆمبێل له‌ به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر 675 دیناره‌، به‌راورد به‌ پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، نرخی نزیكه‌ی 250 دیناری هاتووه‌ته‌سه‌ر.

ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌ركی هه‌مووانی قورس كردووه‌، به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌ غاز كارده‌كه‌ن و له‌وان قه‌وماوه‌.

هێشتا دیار نییه‌ كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كۆرمۆر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه‌ پێده‌چێت نرخی غاز جارێ له‌م نرخه‌ی ئێستا كه‌متر نه‌بێته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی ره‌وشی به‌رهه‌مهێنانی غاز ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی به‌دواداچوونی 964، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو نرخی غاز به‌ چوار قۆناغدا تێپه‌ڕێوه، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

مانگی 8 – یەک لیتر غاز 425 دینار

مانگی 9 – یەک لیتر غاز 525 دینار

مانگی 10 – یەک لیتر غاز 750 دینار

سه‌ره‌تای مانگی 11 – یەک لیتر غاز 460 دینار

ئێستا – یەک لیتر غاز غاز 675 دینار.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا