سەعاتی سفرێکی جیاواز
هێرشی سەر سەلاجە و مجەمیدە ئەوروپای زیاتر گڕداوە
ژووری هەواڵ
قسەباسەکانی ئەم جارەی سەعاتی سفر، رووی لە ئەوروپا کردووە و راوێژکارە سەربازییەکەمان بۆ نارەزایەتییەکان دەڵێ، گرفتەکە زۆرینەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەوروپا گازی روسیای نەماوە و ئەحتیاجی بەوە زۆرە و خەڵک ئەوە قبوڵ ناکات. وە باسی هێرشی سەر سەلاجە و مجەمیدەکان دەکات.
توانا نەقی لەم ئەڵقەیە پرسیاری جیاواز دەکات، تەنانەت ئەو پرسیارانەی ئێوە ماوەیەکە داواتان کردووە و دەتانەوێ لەسەری بپرسن و وەڵام وەربگرن، عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی لەبارەی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە ئەوروپا و پێ نەگەشتنی گاز لە روسیاوە دەڵێ، روسیا وڵاتێکە 24 هەزار سزای لەسەرە، نەوت دەنێرێ بۆ هیندسات و گازەکە بۆ خۆی دەهێنێتەوە، ئێستاش ئەو گازە نادات بە ئەوروپا و گرانی دروست بووە.
عەقید سەلام لەباری هێزی سەربازی وڵاتەکان و سەرقاڵبوون بە دۆخی ناوخۆی دەڵێ، فەڕەنسا بەهێزترین هێزی هەیە ئەوە کاریگەری لەسەر هاوپەیمانی ناتۆ دەکات لەناو وڵاتە ئەوروپییەکان، چونکە ئەوان ئێستا زیاتر پەیوەستی دۆخی ناوخۆن.
لەبارەی هێرشە سایبیرییەکەی کرایە سەر فەڕەنسا، راوێژکارەکەی 964 دوتی، نازانرێ بە ڕەسمی کێ کردوویەتی هێرشەکەە، وە هێرشەکان کراوەتە سەر سەلاجە و مجەمیدە کۆنەکان، وە لە رێگەی ئەو هێرشانەوە پلەی گەرمی سەلاجەکان بەرزکراوەتەوە و پلەی گەرمی هۆکار بووە بۆ ئەوەی خواردەمەنی خراپ ببێت، ئەم هێرشە خەڵکی نیگەران کردووە و زیانی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.