رووداوێکى سەیر
98.28؛ خوشک و برایەک لە پۆلى 12 هەمان نمرە دەهێنن
964+
ئاکام غەفور- سۆران
مافیار محەمەد، بە 98.28 قۆناغى 12ـى ئامادەیى بڕیوە و چاوەڕێیە لە بەشى پزیشکى گشتیى وەربگیرێت، ئەوەى سەیرە خوشکێکیشى لە ساڵى 2023، لە پۆلیى 12ـى ئامادەیى هەمان نمرە واتا 98.28ـى هێناوە.
مافیار بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”سوتفەیەکى سەیر بوو کە نمرەکانمان هاوشێوەبوو، کاتێک زانیمان تێر تێر پێکەنین و سوپاسى خوامان کرد”.
ئەو دەرچووەى پۆلى 12، باسى لەوەکرد کە تەنیا هەوڵى بۆ ئەوەداوە نمرەیەکى بەرز بهێنێت و هیچ بەشێکى لە خەیاڵى دانەناوە، ئەو نمونەى قسەیەکى دایکى و باوکى هێنایەوە کە پێیان وتووە،”بخوێنە و نمرەى بەرز بەدەست بهێنە، چونکە ئەو نمرەیە وەک کلیلێک وایە بۆ کردنەوەى دەرگاکان”، بۆیە وەک ئەوەى مافیار باسى دەکات، کلیلەى نمرە بەرزەکەى دەرگاى زۆر بەشى بەڕوودا دەکاتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح