فێستیڤاڵى بەروبوومى خۆماڵى لە سۆران

ترێ بەشەرتى تام و بۆن

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە فێشتیڤاڵى بەروبوومى خۆماڵى سۆران، ترێى خۆماڵى خواستێکى زۆرى لەسەرە و چەندین جۆرى ترێش نمایشکراون.

ترێی گوانە مەڕ، روسی بۆندار، کەمالی، یاقوتی و فەڕەنسی بەشێکن لەو جۆرانەى سەرنجی خەڵکی راکێشاوە.

زوبێر بەرگرکەیی، لە باخەکەی زیاتر لە 20 جۆر ترێی هەیە و لە فێستیڤاڵی بەروبومی خۆماڵی سۆران بەشدارى کردووە، ئەو بۆ 964 قسەى کرد و دەڵێت: تایبەتمەندی ترێیەکەم ئەوەیە کە هیج دەرمانێکی کیمیایی بۆ بەکار ناهێنم و ترێیەکانم تایبەتن.

یەکێک لە ترێیەکان ترێی روسی بۆندارە، وەک باسی دەکات، جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، بۆنێکی ناوازەی خۆشیشی هەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح