هاوڵاتییەک دەنگەکەی دەخاتە نێو سندوقی دەنگدانەوە - فۆتۆ: بۆ 964 نێردراوە
کۆمسیۆن وا دەڵێ
زیاتر لە 23 ملیۆن فۆڕمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن چاپ کراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێ، دەستەی كۆمسیاران رەزامەندی لەسەر دابەشكردنی كۆتایی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەكان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمان دەربڕیوە و بۆ کۆی پڕۆسەکەش زیاتر لە 23 ملیۆن فۆڕمی دەنگدان چاپ کراوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە میدیای فەڕمی حکومەتی عێراقی وتووە، ژمارەی ئەو كاغەزانەی بۆ دەنگدەرانی گشتی تەرخانكراون گەیشتە 22,046,200 و بۆ هەڵبژاردنی تایبەت، 1,509,300، لەگەڵ پەسەندكردنی وەرەقەی یەدەگ بۆ دابینكردنی پێداویستییە ئۆپەراسیۆنییەكان بۆ قۆناغی هەڵبژاردن.
كاغەزەكان بەپێی ستانداردە ئەمنییە توندەكان چاپدەكرێن، لەوانەش نیشانەی ئەمنی شاراوە، ڕەنگی تایبەتمەند كە تەنیا بە ئامێری تایبەت و تاقیكردنەوە دەستنیشان دەكرێت، هەروەها ئەو تایبەتمەندیانەی كە رێگری لە كۆپی كردن دەكەن.
جگە لەوەش جۆرێكی كاغەز كە بەشێوەیەكی تایبەت دروستكراوە نیشانەی هاوشێوەی ئەوانەی لە کاغەزی دراودا بەكاردەهێنرێت و نیشانەی نهێنی زیادەی تێدایە بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی دەنگەكە.
دەستەی كۆمیسیاران رەزامەندی لەسەر دابەشكردنی كۆتایی دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەكان دەربڕی، كۆی ژمارەی دەنگدەران گەیشتە 21,404,291 دەنگدەر، هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی گەیشتە 20,063,773، ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانی گشتی گەیشتە 8,703، ژمارەی بنكەكانی دەنگدانی گشتی گەیشتە 39,285.
هەروەها، ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 1,313,980 كەس، لەگەڵ 809 ناوەند و 4,511 وێستگەی دەنگدانی تایبەت، هاوکات ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارە گەیشتە 26 هەزار و 538 دەنگدەر، كە 97 ناوەندی دەنگدانی تایبەت و 321 وێستگەی تێدایە.