سێ برینداریش هەیە

رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

بەهۆى وەرگەڕانى نیسان پەتڕۆڵێک لەسەر رێگاى چەمچەماڵ بۆ سەنگاو، چوار بریندار و گیانلەدەستدانى لێکەوتووەتەوە.

تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانى لەدەستدا و سێ کەسى تر بریندارن.

رووداوەکە بەهۆى وەرگەڕانەوە روویداوە، بەپێى ئەو وێنانەى بۆ 964 نێردراون، نیسان پەترۆڵەکە چەند تەقڵەیەکى لێداوە.