دیمەنی کۆمەڵێک سەگی بێلانە _ وێنە: 964
هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە بۆ پاراستنی خوێندکاران
لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە
964+
ژێوار خدر
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن و بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی چڕی یەک هەفتەیی بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان رادەگەیەنێت و لە بەرامبەردا پاداشتی دارایی دەدات بە هاوڵاتیان.
شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆربوونی سەگی بێلانە لە شەقام و کۆڵانەکان، لە سبەینێ شەممە، 20ی ئەیلولی 2025، هەڵمەتەکە دەستپێدەکات و تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگ کارەکانیان چڕتر دەکەنەوە.
دەشڵێت، بڕی سێ هەزار دیناری وەک پاداشت دیاریکراوە بۆ هەر کەسێک کە سەگێک رادەستی شەڵتەر بکات، هەروەها بڕی دوو هەزار دینار دەدرێت بەو کەسانەی کە سەگەکان لە شوێنێک کۆدەکەنەوە و تیمەکانی شارەوانی دەچن بۆ گواستنەوەیان.
شارەوانی مەرجی داناوە کە هەر سەگێک بەچکەی هەبێت، دەبێت پێکەوە کۆبکرێنەوە، هاوکات داوا لە رێکخراوەکانی بواری ئاژەڵان و ئاژەڵدۆستان دەکات کە هاوکاریان بن لە سەرخستنی هەڵمەتەکەدا.
هاوڵاتیان دەتوانن بۆ زانیاریی زیاتر یان هەماهەنگی پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07719914460)ـەوە بکەن.