"دەبێت 55 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە"
بەڕێوەبەرێکی گشتی لە عێراق بە هەشت ساڵ زیندانی سزادرا
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە هەشت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 55 ملیار دینار سزادراوە بەهۆی قازانجکردن و گەندەڵی لە کۆمەڵێک گرێبەستدا.
دەستەی دەستپاکی دەڵێت، حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان قازانجی لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باوور کردووە و پابەندکراوە بەوەی 55 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە.
دەستگیرکردنی حسێن تاڵیب بەشێکە لەو هەڵمەت و رێکارانەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی کە دژی “گەندەڵکاران” دەستیپێکردووە کە تێیدا چەندین بەرپرسی ئێستا و پێشوو لەسەر گەندەڵێ و پارە خواردن دەستگیرکراون.
پێشتر لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ حسێن تاڵیب بەتۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەکەی دقوورخرایەوە و لە مانگی ئاب عەلی حسێن جێگەی گرتەوە.
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق و کاری دابەشکردنی سووتەمەنی و نەوتە بەسەر پاریزگاکاندا.