رۆژانە سێ هەزار ئاژەڵی بچوک سەردەبڕن
گەورەترین سەربڕخانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر کرایەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
مێگەل، گەورەترین سەربڕخانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە هەولێر و ئەمڕۆ بە ئیڤێنتێکی تایبەت کرایەوە و خاوەنی پڕۆژەکەش دەڵێت، ئێمە جیاوازین و لە ماوەی 8 کاتژمێردا دەتوانین سێ هەزار ئاژەڵی گچکە سەربڕین.
سەلیم حەسەن، کە خاوەنی پڕۆژەی مێگەلە بۆ 964 وتی: جگە لە هەولێر چەند لقێکی تریشمان لە مەسیف و بەختیاری و بەحرکە و چەند شوێنێکی تریش کردووەتەوە، ئاژەڵەکان لە ناوخۆ و دەرەوە دەهێنین و بەشێوەیەکی تەندروست و بەپێی رێنماییەکان سەری دەبڕین، بێگومان هەر ئاژەڵ هاوردە ناکەین و ئێمەش دەینێرین بۆ دەرەوە، هەوڵ دەدەن لەرێگای تاقیگەکانەوە کۆنترۆڵی نەخۆشیەکانی ئاژەڵ بکەن.
ئاماژەش دەدات بەوەی کە نرخەکانیان زۆر گونجاون وتامی دەگۆڕن و بە کوالێتی باشیش پێشکەشی دەکەن، تەنیا گۆشتی مانگا و بەرخمان هەیە و بە هیچ شێوەیەکی گۆشتی حوشتر و شتی ترییان نییە.
لە گۆشتفرۆش و سەربڕخانەی مێگەل ئامێرێک هەیە بۆ هەڵگرتنی گۆشت و وادەکات گۆشتەکە ناسکتر بێت و هەر کیلۆیەکی ئەم گۆشتە ئەگەر 30 رۆژ لە ئامێرەکەدا هەڵگیرابێ بە 75 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح