ئەمڕۆ هیچی کار ناکەن

سبەی بە رەسمی ئایفۆن دەفرۆشرێت

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

کێبڕکێیە و بەشێک لە هاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان دەیانەوێت هەر زوو یەکەم کەس بن کە ئایفۆن 17 بەدەستبهێنن، بەڵام سبەی بە رەسمی ئایفۆن دەفرۆشرێت و ئەوانەی ئەمڕۆ تەنیا نمایش بوون.

پێشەنگ جەمال، بەڕێوەبەری سلێمانی ئای زۆن بە 964ـی وت، ئەوەی هەیە تەنیا نمایشە و سبەی کاتژمێر 9ـی بەیانی دەفرۆشرێت، هەفتەیەکە هەوڵدەدەین پێش هەموو جیهان نمایش بکەین و بەدەستمان بگات، ساڵانی رابردوو نرخەکان قۆرخدەکران، ئێمە ویستمان ئەوە نەهێڵین.

پەیامنێری 964 دوای وەڵامی ئەو پرسیارە کەوت کە هیچ دەزگایەکی تر لێی نەکۆڵییەوە، چۆن رێی تێدەچێت لەسەر ئاستی جیهان یەکەم کەس لە کوردستان ئایفۆن وەربگرێت، دەرکەوت ئەوانەی ئەمڕۆ پیشاندراون هیچی کارناکەن و دەبێ تاسبەی چاوەڕێ بن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

فەرهاد پیرباڵ: رەنگە ئایفۆنەکەم بفرۆشمەوە، چونکە معاش ...

فەرهاد پیرباڵ: رەنگە ئایفۆنەکەم بفرۆشمەوە، چونکە معاش نەهاتووە