"هەستێکی عەنتیکەیە"
فەرهاد پیرباڵ: رەنگە ئایفۆنەکەم بفرۆشمەوە، چونکە معاش نەهاتووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
د. فەرهاد پیرباڵ نووسەری دیاری کوردستان وەک یەکەم کەس ئایفۆن 17ـی وەگرت و دەشڵێت، رەنگە بەکاری نەهێنێت و بیفرۆشێتەوە، چونکە موچە نەهاتووە.
لەکاتی وەرگرتنی مۆبایلە تازەکەی د. فەرهاد پیرباڵ قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “هەستێکی عەنتیکەیە و کار بۆ خۆم دەکەم نۆبڵی ئەدەبیات وەربگرم”.
باسی لەوەشکرد، بۆ یەکەمجار و ساڵی 1987 لە پاریس کاری بە کۆمپیوتەری ئەپڵ کردووە، کە لەلایەن حکومەتی فەڕەنسا پێی بەخشرابووە و تا ئێستاش کاری پێدەکات.
سەبارەت بەو ئایفۆن 17ـش کە وەریگرتووە، فەرهاد پیرباڵ وتی، “رەنگە بەکاری نەهێنم و بیفرۆشمەوە، چونکە مەعاش نەهاتییە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری