ئەمشەو لە سلێمانی
تەقەکردن لە ئێن ئاڕ تی بێ زیان بوو
964+
دیلان محەمەدجەزا
ئەمشەو دووشەممە 13.4.2026 تەقە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئێن ئار تی کرا و رووداوەکەش بێ زیان بووە.
964 خۆی گەیاندە لای نووسینگەی کەناڵەکە و لەگەڵ چیا حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵە قسەی کرد، ئەویش رایگەیاند، ئەوانەی تەقەیان کردووە لە ناو تەکسییەکدا بوونە و دواتر رۆیشتوون.
وتیشی، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە و هۆکاری ئەوەش هێشتا روون نییە بۆچی تەقە لە کەناڵەکەیان کراوە.
دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان هاتوون و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
کەناڵی ئێن ئارتی لە لایەن بزووتنەوەی نەوەی نوێ سەپۆرت دەکرێت و نووسینگەی سەرەکی لە سلێمانییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا