باڵەخانەی هاتوچۆی سلێمانی _ وێنە: 964
ئەفسەرێک لە هاتوچۆی سلێمانی
پشكنینی به‌ڕاد له پارێزگاکان ته‌نیا بۆ كاری گۆڕینی خاوه‌نداریه‌تییە
ئەحمەد مستەفا
پشكنینی به‌ڕاد، له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه ته‌نیا بۆ كاری گۆڕینی خاوه‌نداریه‌تی ده‌بێت، ئەم قسەی ئه‌فسه‌رێکی به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێلە له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.9.2025، رائید به‌رهه‌م مه‌ولود، ئه‌فسه‌ر له به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له هاتوچۆی سلێمانی، بە رادیۆی فەرمی هاتوچۆی وتووە، پشكنینی ئۆتۆمبێل كه به پشكنینی “به‌ڕاد” ناسراوه له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا بۆ كاری گۆڕینی خاوه‌نداریه‌تی، “ته‌حویل” كاری پێده‌كرێت، نه‌ك مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل یان هه‌ر كارێكی دیكه.
رائید به‌رهه‌م مه‌ولود لەبارەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەڵێ، به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشكنینی به‌ڕاد له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه كاری پێ ناكرێت، جگه له مه‌به‌ستی گۆڕینی خاوه‌نداریه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بیه‌وێت ساڵانه‌كه‌ی بگۆڕێت.
بۆ ئه‌وه‌ی لای شۆفێران روون بێت مه‌به‌سته‌كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه كه پێشتر تۆماركراون و هه‌ڵگری تابلۆی هه‌میشه‌یی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانن، ئەو ئەفسەرە دەڵێ، بۆ كاروباره‌كانی دیكه پێویسته پشكنینی به‌ڕاد له‌و پارێزگایه بكرێت، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌ره‌تا لێ تۆماركراوه و تابلۆی وه‌رگرتووه.