لە رۆژێک پێشترەوە لە سەرەدا دەوەستن

شۆفێرانی پاسی سلێمانی لە سەرەی بەنزین ناڕازین

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

شۆفێری پاسەکانی سلێمانی لە سەرەی بەنزین ناڕازین، چونکە لە هەفتەیەکدا تەنیا دوو جار دەتوانن بەنزین وەربگرن و  دەڵێن بەشمان ناكات و سەرەکەش زۆر دوور و درێژ و قەرەباڵغە و بەشێک لە شۆفێران ناچاربوون نرخی گواستنەوەی نەفەر زیاد بکەن.

عیماد ئەحمەد، یەکێکە لە شۆفێری پاسەکان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، لەمڕۆوە دەبێت سەرە بۆ بەیانی بگرین، چونکە ئەگەر زوو نەیەین تا  کاتژمێر نۆی بەیانی بەنزین نامێنێ.

یەکێکی تر لە شۆفیرەکان کە زۆر توڕەیە دەڵێت، وەكو هیندییە سورەكانمان لێهاتووە هەر لەدەرەوەین بمزانیایە حاڵمان ئاوای لێدێت ژنم نە ئەهێنا، هیچ نەبێ با کاتی بەنزین وەرگرتنەکەمان بۆ زیاد بکەن چونکە دوو جار لە هەفتەیەکدا بەیچ شێوەیەک بەشمان ناکات و بەشێک لە پاسەکان ناچار بوون لەتاو گرانی بەنزین نرخەکان لە 500 دینارەوە بکە بە 750 دینار.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر