ئومێد باڵەبان میوانی نۆکۆمێنتە

“لە هونەردا رەگەزی نێر ئیهمالکراوە و گرنگی زیاتر بە ژن دەدرێت”

964+
ژووری هەواڵ

ئومێد باڵەبان، میوانی نۆکۆمێنتە و باڵەبانەکەشی لەگەڵ خۆی نەهێناوە، بەڵام دەتوانێت بێ گۆرانی بەردەوام بێت لە ژیان و بەبێ موزیک ناتوانێت.

ساڵانێک لەمەوبەر ئومێد باڵەبان بە نیگەرانیەوە لە هونەری کوردی دەڕوانی و باسی لەوەدەکرد ناعەدالەتی هەیە، بەڵام ئێستا پێی وایە خراپتر بووە و هێندەی گرنگی بە رەگەزی ژن دەدرێت گرنگی بە هونەرمەندانی پیاو نادرێت و خۆزگە بەوەی جاران دەخوازێت و دەڵێت، کەناڵەکان پارە بۆ شتی پڕوپوچ خەرج دەکەن.

بەهۆی ژیانی لە دوورە وڵات ئومێد باڵەبان لە نیشتمانەکەی خۆی هەست بە غەریبی دەکات و وەک دەڵێت، ئەوەی دەڕوات ساحێب ماڵ نییە.

لێمان پرسی چۆن لە باڵەبانەوە هاتیتە سەر هونەری گۆرانی، لە وەڵام وتی، من زۆر پێش باڵەبان و موزیک گۆرانیم دەوت، پێشم وایە لە سەدا 60ـی ئەو هونەرمەندانەی سەرکەتوون باگراوندێکی موزیکیان هەیە.

"من خەڵکی کوردستانم و شارچێتی لای من نییە"