به‌شداریی كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە‌ توركیایە

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، له‌ شاری ئه‌نتالیای توركیایه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا (COP31)، كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی فه‌رمیی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌شداریی كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كات.

دوێنێ شه‌ویش سه‌رۆكی كۆماری عێراق نزار ئامێدی گه‌یشته‌ توركیا بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌مان كۆنفرانس.

كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا (COP31) ئه‌مڕۆ له‌ شاری ئه‌نتالیای توركیا ده‌ستیپێكرد و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رۆكی وڵاتان و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان تێیدا به‌شدار ده‌بن.