کورسی پارکەکان دەنوسرێن

لەبەر شیعر و شانامە مەجالی دانیشتن نەماوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەهۆی نوسینی شیعر و شانامە و نوسینی دڵداری، بەشێک لە کورسییەکانی باخچەی دەریا لە گەڕەکی منارەی هەولێر، جێگەیەکی روونی بۆ دانیشت تێیدا نەماوەتەوە.

ئەوە لای خەڵک روونە، كورسی پارك بۆ حەسانەوەیە نەك بۆ نوسینی شیعر و شانامە، بەڵام ئیستە بەۆی شیعر و شانامەوە مەجالی دانیشتن نەماوەتەوە، لەسەر نوسینەکان نەبێت.

بەرێوبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر داوا دەكات هاوڵاتییان ئەم كارە رابگرن، چونکە پێی وایە سیمایەکی ناشرینی هەیە، هەندێکی دیکەش هەیە کردوویان بە شوێنی دەربڕینی هەست و دەڵێن، ئەگەر سواڵی تەمەن بكراە دەرگا بەدەرگا سواڵم دەكرد تا تەمەنی دایكم درێژ بێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا