"بەرنامەکەت پرۆفیشناڵ و جوان بوو"

هەڵدێر محێدین چالێنجەکەی ئامانج یاخی گۆڕی

964+

ژووری هەواڵ

هەڵدێر محێدین چالێنجەکەی ئامانج یاخی گۆڕی و پێکەوە، خواردنی ژەمێکیان پێشکەش بە چەند کرێکارێک کرد بێ ئەوەی رووخساریان نیشان بدەن.

ئامانجی یاخی هونەرمەند و بەندبێژ لە پڕۆگرامی ماڵی خۆتەی 964، یاریی دامە لە هەڵدێر محێدین دەباتەوە، لە بەرامبەر بردنەوەی، چالێنجی هەڵدێر دەکات کە هاوکاری 10 کرێکار بکات و بڕێک پارەیان بداتێ بۆ نان خواردن، بەڵام هەڵدێر لەبری پارەکە ژەمە خواردنی بۆ چەند کرێکارێک دابین کرد و پێکەوە رۆیشتن تا پێشکەشیان بکەن.

هەرچەند هەڵدێر محێدین وای دانابوو ئەگەر خۆی بیباتەوە چالێنجی ئامانج یاخی بکات و پێکەوە بچنە مەیدانی پەلەوەرەکان، تا چەن باڵندەیەکی جوان بکڕن و ئازادی بکە.

ئامانجی یاخی میوانی ماڵی خۆتە

ئامانجی یاخی میوانی ماڵی خۆتە