هەولێر
پێشانگای ئه‌مساڵی كتێب هەر کتێبی تێدا نییه
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
له خولی 18مینی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر، جگه له كتێب، ده‌یان بابه‌تی كولتووری و كه‌له‌پووری و هونه‌ری نمایش ده‌كرێن و كه‌شێكی جیاواز به سه‌ردانیكه‌رانی پێشانگا‌كه ده‌ده‌ن.
له پێشانگاكه‌دا، كه ئه‌مڕۆ رۆژی دووه‌می بوو، كه‌لوپه‌لی فۆلكۆریی كوردی و بابه‌تی كولتووری و كاری ده‌ستی، هه‌روه‌ها پێشانگای فۆتۆگرافی و پێشكه‌شكردنی موزیك ئاماده‌كراوه و پێش ئه‌وه‌ی بچیته ناو پێشانگه‌ی كتێب، چاوت رۆشن ده‌كه‌نه‌وه و چێژی تایبه‌تت پێ ده‌به‌خشن و به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كانیش بۆ فرۆشتنن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا