"زووتر لە ساڵانی پێشوو دابەش دەکرێت"
ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوت لە هەولێر دەستیپێکردووە
+964
رێباز خدر _ هەولێر
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت و پارێزگاریش دەڵێت، هێشتا نرخەکەی دیاری نەکراوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستیپێکردووە و ئەمساڵ زووتر لە ساڵانی رابردوو دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.
دەربارەی نرخی نەوتیش، ئومێد خۆشناو وتی، هێشتا نرخەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام هەروەک ساڵانی پێشوو پاڵپشتیکراوە و بەجۆرێک دەبێ کە حکومەت بەشێکی پارەکە دەدات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری