"زەوی سەخت و ئاسمان دوور" چووە هەولێر
دەكرێت لەناو 40 ملیۆن كورد دەیان كەسی بە ئەزموونی تێدا بێت
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
فیلمەكە باس لەدۆخی كورد دەكات لە هەر چوارپارچەی كوردستان،ئەمە قسەی دەرهێنەر و بەشدارانیەتی، ئەمرۆ شەممە 13.9.2025 فیلمی سینەمایی زەوی سەخت و ئاسمان دوور لە سینەما هەولێری “رۆیال مۆڵ” نمایش كرا.
هەوراز محەمەد دەرهێنەری فلیم بۆ 964وتی، دەمێكە دەمانەوێت فیلمێك دروست بكەین شوناسی كوردبوونمان پێناس بکات، دەكرێت لەناو 40 ملیۆن كورد دەیان كەسی بە ئەزموونی تێدا بێت بەهاورێكانم وت وەرن یادگاری تۆماربكەین لە تەنیشتی ئەوەشەوە فیلمێك دروست بكەین.
دیمەن زەندی كارەكتەری شیرینی هەیە بۆ 964 وتی، رۆلەكەی خۆم زۆر بەدڵ بوو، دەتوانم بڵێم لە جوانترین كارە هونەریەكانمە.
ئەژدەر سازگار، ئەكتەر رۆلی ئازاد دەبینێ لە فیلمی زەوی سەخت و ئاسمان دوور، کە ئازاد لە فیلمەكە كەم دەردەكەوێ بەڵام كاریگەریی زۆر دەمێنێتەوە، ئەژدەر وتی، فێربوونی ئەسپسواریش خۆشترین یادگاری پشت فیلمەكەیە بۆ من.
بەختیار پەنجەیی، یەکێکی دیکەیە لە کارەکتەرەکان ئەو بە 964ی وتی، وەرن ئەو دۆخە دژوارەیی ببینن.
فلیمی زەوی سەخت و ئاسمان دوور، ئەمرۆ یەكەم رۆژی نمایشكردنی بوو لە هەولێر تا 15.10.2025 بەردەوام دەبێت و لەبەیانیەوە دەچێتە سینەماكانی دهۆك و كەركوك.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا