لە فێستیڤاڵی هەنگوین و خورما

هەنگەوانێک لە گەرمیان بێبەرامبەر هەنگوین بە نەخۆشخانی شێرپەنجە دەدات

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

هەنگەوانێک لە فێستیڤاڵی هەنگوین و خورمای گەرمیان هەڵمەتێکی جیاوازی راگەیاندووە و هەر کەسێک نەخۆشی شێرپەنجەی هەبێت بێبەرامبەر هەنگوینی پێدەدات.

ئاکۆ محەمەد، بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە و بە 964ى وت: لەماوەی ھەردوو رۆژەکەی فێستیڤاڵەکە ھەرکەس بێتە لام نەخۆشی شێرپەنجەی ھەبێت و کۆدی نەخۆشخانەی ھیوای پێبێت، بێ بەرامبەر ھەنگوینی پێدەدەم.

ئەو هەنگەوانە دەڵێت، ئەم کارەی لەبەر ئەوەیە کە کەسی نزیکی خۆی تووشی شێرپەنجە بووە و هەست بە ئازاری ئەو کەسانە دەکات کە شێرپەنجەیان هەیە بۆیە هەر کەس ئەو نەخۆشییەی هەبێت هەر چەند هەنگوینی بوێت بۆی دابین دەکات.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا