شارهوانیی سلێمانی: شوێنهكان زۆرن و فریا ناكهوین
ناو بازاڕەكەی سەرچنار بووهتە وێرانە
ئەحمەد محەمەد- سلێمانی
ئەمساڵ شەقامی ناوبازاڕەكەی سەرچنار له سلێمانی نۆژەن نەكراوەتەوە و چاڵ و چۆڵییەكی زۆری تێدا دروست بووە، حاڵی شۆفێرانی شەقامەكە بە جۆرێكە خۆزگە دەخوازن ئیشیان نەكەوێتە سەرچنار، ئهم وهزعه كاریگەری لەسەر بازاڕی كاسبكارانی شەقامەكەش دروست كردووە.
كاسبكارانی شەقامەكە، گرفتی سەرەكی بازاڕەكە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە شەقامەكە ئاوەڕۆ و مەنهۆڵی نییە و ئەو ئاوەی كە بەكاری دەهێنن، دەكەوێتە ناوەڕاستی بازاڕەكە و سەرەنجام ئەو چاڵانە دروست دەكات.
عەباس خەسرەو، لە بازاڕەكەی سەرچنار نانەواخانەی هەیە و بە 964ی وت، ئاوەڕۆی بینا و مەنهۆڵەكانی بازاڕەكەی سەرچنار باش نییە و هەموو ئاوەكە لە ناوەڕاستی شەقامەكە كۆدەبێتەوە و ئەو چاڵانە دروست دەكات، ئەمساڵیش شارەوانیی سلێمانی پشتگوێی خستووە، بۆیە حاڵی شەقامەكە ئاوایە و داوا دەكەین بۆمانی نۆژەن بكەنەوە.
هیوا محەمەد، كاسبكارێكی دیكەی شەقامەكەیە و بە 964ی وت، ئەم دۆخەی شەقامەكە بۆ هەمووان ناڕەحەتە، هەر لە پیادەڕەو، تا دەگاتە شۆفێر و كاسبكاران، تەنانەت كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕی كاسبكاران و ئێرە شوێنێكی گەشتیارییە كاتێك گەشتیارێك دێت و ئەو دۆخە دەبینێت ئامادە نییە جارێكی دیكە سەردان بكاتەوە، وەك خۆی باسی دەكات تا شارەوانی مەنهۆڵ بۆ شەقامەكە دروست نەكات حاڵی بازاڕەكە هەر وەكو خۆی دەمێنێتەوە.
پەیامنێری 964 چەند جارێك گرفتی شەقامەكانی سلێمانی گەیاندووەتە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، وەك خۆیان دەڵێن پڕۆسەیەكی چاسازیی شەقامەكانیان دەست پێكردووە، بەڵام شوێنەكان زۆرن و فریا ناكەون هەمووی بەیەكەوە ئەنجام بدەن، پڕۆسەی چاسازییەكەش تا كۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و بەڵێنی نۆژەنكردنەوەی سەرجەم شەقامەكانیان داوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا