ژیانى بۆ دەگەڕێنێتەوە
کارمەندێکى تەندروستى دەبێتە فریادڕەسى ژیانى منداڵێک
964+
محەمەد عەلى- قەڵادزێ
لەکاتى رووداوێکى هاتوچۆدا کە تێیدا ژیانى منداڵێکى دوو ساڵان دەکەوێتە مەترسى و لە باوەشى باوکى دڵى لە لێدان دەکەوێت، کارمەندێکى تەندروستى لەو کاتەدا وەک فریشتە دەردەکەوێت و دەبێتە فریادڕەسى ژیانى منداڵەکە.
رووداوەکە پێنجشەممەى رابردوو لە گەڕەکێکى قەڵادزێ روویداوە، بەشیوەیەک منداڵێک دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و بەسەختى بریندار دەبێت، باوکى، منداڵەکەى دەخاتە باوەشى و خوێنى لێ دەچۆڕێت، بەڵام پەشۆکا و ترساو دەبێت نازانێت چى بکات، رێک لەو کاتەدا تەمەن عەلى کە کارمەندى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى قەڵادزێیە وەک فریشتەیەک دەردەکەوێت و منداڵەکە لە باوکەکە وەردەگرێ و دەیخاتە ئۆتۆمبێلێکەوە.
تەمەن قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”کاتێک خستمە ئۆتۆمبێلەکە سەد لەسەرد دڵى وەستابوو، بەڵام لە رێگای نەخۆشخانە، دەستم بە شێلانى سنگى کرد تا هەناسەى بۆ گەڕایەوە و دڵە بچوکەکەى کەوتەوە لێدان و دواتر بە دەم ئۆکسجینم پێدا”.
ئێستا منداڵەکە لە ژیانەو تەندروستى جێگیرە، تەمەن عەلیش وەک پاڵەوانى رزگارکردنى ژیانى ئەو بچکۆلەیە، لە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ستایش دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح