لە 2017 سەڵاحەدینی بەجێهێشتووە
داعشێکیان لە سنووری سلێمانی دەستگیرکرد
964+
هەژان هادی
دەزگای دژەتیرۆر ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد کە لە ساڵی 2017ـەوە هاتووەتە سنووری بازیان و لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی خۆی حەشارداوە.
وەک ئەو ڤیدیۆیەی دەزگا ئەمنییەکە بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە دان بەوەدا دەنێت کە بەیعەتی بە داعش داوە و دواتر مەشق و راهێنانی پێکراوە.
تۆمەتبارەکە لەدایکبووی 1988ـە و پێشتر دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدین بووە و لە 2017ـەوە هاتووەتە بازیان و لە کێڵگەیەکی خەیاردا کاری کردووە و خۆی حەشارداوە.
ئەو تۆمەتبارە باس لەوە دەکات، لە 2015 لە خانەوادەکەی جیا بووەتەوە و چووەتە ناحیەی گەیارە و لەوێ بەیعەتی بە داعش داوە.