هەواڵەکان؛

20 رۆژ سەرەی دەوێ ئۆتۆمبێلەکەت بکەیتە غاز و تەماتەی دەرەوەش جوتیارانی رەنج بەخەسار کرد

ژووری هەواڵ

بەرزبوونەوەیی نرخی بەنزین بازاری سێرڤسەكانی بەستنی سیستەمی غازی بۆ ئۆتۆمبێل گەرم كردووە و ئێستا ئەوەش نۆرە گرتنی پێویستە ئۆتۆمبێلەکەت بکەی بە غاز.
هەوراز بەختیار سەرپەرشتیاری سێرڤسی ئیرۆ غاز بۆ 964 وتی، بەهۆیی داواكاری زۆری هاوڵاتیان دەبێت 15 رۆژ چاوەڕێ بكەی تا نۆرەت دێ سیستەمەكەت بۆ دابنێن بەڵام ئەیهێنت لەبەوەی لەسەدا 50 هەرزانتر لەسەر شۆفێر دەوستێ

******

هەر رۆژە و شتێک دێتە پێشەوە تا جوتیارانى پێنجوێن رەنجبەخەسار بکات، ئەمڕۆش بەهۆى هەرزانبوون و نەفرۆشتنى بەرهەمەکانیان جوتیاران لەبەردەم عەلوەى قەزاکە گردبوونەوە رێگاکەیان داخست، کێشەى ئەمجارەى جوتیارانى پێنجوێن ئەوەیە کە تەماتەى دەرەوە دەهێندرێتە کوردستان، ئەمەش دەبێتە هۆى هەرزانفرۆشى ئەو تەماتە سوور و جوانەى جوتیاران لە هەڕەتى بەهارەوە خەریکى بەخێوکردنین

******

قەت شتی واتان بینوە شار لە نێوان دوو بەنداوی پڕ لە ئاوبێت و قەترەیە ئاوی خواردنەوەشی نەبێت، بەڵێ رێك ئەمە دەربەندیخانە خاوەنی دوو بەنداوە و کەچی دانیشتووانەکەی ئاوی خواردنەوەیان دەست ناکەوێت بە دەبە ئاوی خواردنەوە لە کانیاو پەیدا دەکەن.

******

لەمێژە کورد وتوییەتى قەدرى زێڕ لاى زێڕنگەرە، ئەوەتا هەر زێڕەنگەرانیش قەدرى قەڵاى هەولێر و منارەى چۆلى دەزانن، هەردوو شوێنەوارە دێرینەکەى هەولێریان خستووەتە سەر لیرەى زێڕ.