لە گەرمیان

ویستیان راوبکەن و دەستگیرکران

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.9.2025 لە سنووری ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان، دوو کەس بەمەبەستی راوکردن رۆشتوونەتە سنوورەکە، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون و رادەستی پۆلیسی دارستان کراون.

ھاشم عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و پاوانی گەرمیان بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو کەس رۆشتوونەتە شاخەکانی سنووری ناحیەی مەیدان بۆ راوکردن، بەڵام پێش ئەوەی ھیچ شتێک راو بکەن لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.

“چەکێکی جۆری سەمینۆفیان پێبووە لەگەڵ دوربینێک و 50 فیشەک دەستیان بەسەرداگیراوە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی پێیان بووە، کە لەجۆری نیسان پاترۆڵە”،ھاشم عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دوو کەسە پێشینەی راوکردنیان ھەیە، دوای دەستگیرکردنیان ئاسایش رادەستی پۆلیسی دارستانی کردوون، بە بڕیاری دادوەر تا 20.9.2025 راگیراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەنیا ئەمڕۆ لە راپەڕین هەشت راوچی دەستگیر کراون

تەنیا ئەمڕۆ لە راپەڕین هەشت راوچی دەستگیر کراون