کەمێک لەمەولەر

دژەتیرۆری کوردستان: دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی هەولێر کرابوون، لە ئاسماندا تێکشکێندراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی دژەتیرۆر، کاتژمێر 5:04 خولەکى ئێوارەی ئەمڕۆ، 14ی نیسانی 2026.، دوو درۆن لە ئێرانەوە ئاراستەکراون و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە لە ئاسماندا پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان بینراون و خراونەتە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە تێکشاندنی درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.