لە هەندێک شوێن مەترسی لافاو هەیە

بارانە بەخوڕەکە گەیشت؛ ئاوابێ سبەی سەیران ناکرێت

شۆڕش قادری

بارانە بەخوڕەکە گەیشت و سبەینێش بەردەوام دەبێت، لە هەندێک لە ناوچەکان و بەتایبەتیش لە گەرمیان و سلێمانی مەترسی بەرزبووەنەوەی ئاستی ئاو و لافاو هەیە، بۆیە تا بۆتان دەکرێ لە ماڵەوە بمێننەوە و مەچنەدەر.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.3.2026 نمە باران و بارانی مامناوەند سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و هەندێک جار تەزرە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە شەودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەکرێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

بۆ سبەی هەینیش بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی

پیرمام: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی