26 دانە

ماتۆڕە بێزارکەرەکانى سۆران دەستیان بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

ماوەیەک بوو لە سۆران ژمارەیەک ماتۆڕسکیل بە دەنگەکانیان و سەرپێچى لێخوڕین خەڵکى سۆرانیان بێزارکردبوو، بۆیە هاتوچۆى شارەکە قۆڵى لێهەڵماڵى و 26 دانەیانى لێ دەستگیرکرد.

هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردەوە، مەفرەزەکانی بەشی هاتووچۆی ناوشار توانییان دەست بەسەر 26 ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتادا بگرن. ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە هات کە ئەو ماتۆڕسکیلانە ببوونە هۆی دروستکردنی هەراسانکردن و بێزارکردنی دانیشتووانی ناوچەکە.

وەک باسکراوە، سەرجەم ماتۆڕسکیلەکان رەوانەی “هۆبەی دەستبەسەرداگرتن” کراون لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تاوەکو رێکاری یاسایی توند بەرامبەر خاوەنەکانیان بگیرێتە بەر.

هاتووچۆی سۆران جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن و رایدەگەیەنێت: “لە مەودوا هەر ماتۆڕسکیلێک پابەندی یاسا و رێنماییەکان نەبێت و ببێتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان، یەکسەر لە لایەن مەفرەزەکانمانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت”.