گواستنەوەی کتێب بۆ قوتابخانەکان _ وێنە: ئەرشیفی 964
22 ملیۆن کتێب چاپ کراوە
لە ساڵی نوێ، کتێبی کۆن بەهیچ قوتابییەک نادرێ
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025 بۆ 2026، سه‌رووی 22 ملیۆن كتێبی نوێی چاپكردووه و به‌سه‌ر هەموو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش كراوە.
کتێبەکان بۆ قوتابیانی پۆلی یەکەی سەرەتایی تا 12ـی ئامادەیین و نوێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.9.2025، سابیر نانه‌كه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به 964ـی وت، كتێبه‌كان كه ژماره‌یان 22 ملیۆن و 134 هه‌زار و 74 كتێب بووە، به‌سه‌ر هه‌موو په‌روه‌رده‌كان دابه‌شكراون، وە به‌پێی رێژه‌ی قوتابییان و هه‌موو قوتابیانیش كتێبی نوێ وه‌رده‌گرن و هیچ قوتابییه‌ك نابێت كتێبی كۆنی پێی بردێت.
هێشتا واده‌ی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان دیار نییه، بەڵام پێشبینی کراوە، لە 22مانگ تا 29.9.2025 دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا