سەعاتی سفر؛

ناوچەکە دەکوڵێت و شەڕە گەورەکان بەردەوامن

ژووری هەواڵ

تا دێت ناوچەکە و ئەو شەرانەی کە لە جیهان هەیە بەرەو گەرمبوون و تەقینەوەی زیاتر دەچن لە بەرنامەی ئەمجارەی سەعاتی سفریش باسی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا و لەلایەک و یەمەن لەلایکی دیکە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە تێر و تەسەلی کراوە.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی باس لەوە دەکات کە ئەو هێرشەی ئۆکرانیا بۆ سەر روسیا کە 1600 درۆنی بەجارێک نارد یەکەم هێرشە بەو فراوانیە لە ماوەی شەڕەکەدا.

دەشڵێت، بەشێکی زۆری ئەو درۆنانە بەرپەرچدراونەتەوە و بەشێکی کەمیان هەدەفیان پێکاوە، بەڵام روسیا ئەمە بێ وەلام ناهێڵێت و ئەوەندەی دیکە ئۆکرانیا کاول دەکات.

سەبارەت بە یەمەن ئاماژەی بەوەکرد کە هێشتا شەڕی سوپا و حوسیەکان گەرمە و بەردەوامن لە پێشەڕویکردن.

هەرچی سەبارەت بە ئێرانە وتی، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمریکا زەبری بەهێز لە ئێران بدات و ناتانیاهۆش ئەوەی دەوێت، لەو کۆبوونەوەیەش کە قەرارە ناتانیاهۆ و ترەمپ بیکە یەکلای دەکەنەوە.

ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی ئەڵقەی ئەم جارەی سەعاتی سفر:

– 1600 درۆنی بە جارێک گرتە روسیا
– لە 100 درۆن 30 دانەیان هەدەف دەپێکێت
– درۆنی زۆر تاکتیکی شەڕی گۆڕی
– روسیا وەڵامی بەهێزی دەبێت
– ئاگربەستەکەی ئەمریکا بۆ روسیا و ئۆکرانیا سەری نەگرت
– مەیدانی شەڕی یەمەن گەرمە
– ئەمریکا بۆچی سعودیەی تەنیا باڵ کردووە
– تونێلەکانی پاسداران لە نزیک بابولمەندەب
– گرنگی چیای کهبوب لە یەمەن
– چین لە مەلعەبێکەوە ئیشی خۆی دەکات
– یەکەم نامە بۆ میسریەکان بوو
– ئەگەری هێرش هەیە بۆ سەر ئێران
– ترەمپ و ناتانیاهۆ شەڕیان بەدەستەوەیە
– سەربازی ئەمریکی زیاتر کوژراون
– سەرۆکی کۆریای باکور حەزی لە یارییە
– روسیاو ئەوروپا رووبەڕوو نابنەوە بە ئاسانی