کۆمیتە پێکهێنراوە

مەزڵوم عەبدی خەڵکی کۆبانێی کۆکردەوە

ئەحمەد مستەفا

مەزڵوم عەبدی ئەمڕۆ خەڵکی کۆبانێی بینیوە، جگە لە دۆخی شارەکە پاش ئاڵۆزییەکانی زیندانی کۆبانێ بە دانیشتووانەکەی وتووە، کۆمیتەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.

لەو دیدارەدا جگە لە مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، مەحمود بەرخۆدان، فەرماندەی لیوای کۆبانێ بەشداربوو.

ئاژانسی هاوار نیوز کە پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە دەڵێ، مەزڵوم عەبدی باسی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.9.2026 دیدارەکەی ئەنجامداوە، و باسی لە رووداوەکەی ناو زیندان کردووە و رایگەیاند، کە کۆمیتەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە بۆ روونکردنەوە و ئاشکراکردنی راستییەکان پێکهێنراوە.

پێنج رۆژ پێش ئێستا لە زیندانی کۆبانێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە، نۆ زیندانی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون، لە دوای رووداوەکە قسە و لێکدانەوەی جیاواز کراوە، بەڵام ئەوەی روونە ئاگر هۆکاری رووداوەکە بووە.

لەوێ مەزڵوم عەبدی قسەی تری کردووە و دەربارەی زمانی کوردی وتویەتی، لەسەر دۆسییەی زمانی کوردی گفتوگۆ دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش چارەسەر دەدۆزرێتەوە، پێویستە زمانی کوردییمان، کە زمانی خوێندنمانە، ببێتە زمانێکی فەرمی.