کۆنترۆڵ نەکراوە

ئاگرێکی بەهێز لە دیوی رۆژهەڵاتەوە هاتووەتە ناو دورەدەسترین گوندی پێنجوێن

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئاگرێکی بەهێز لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە ناو هەرێمەوە و نزیکە لە بنەکەی پۆلیسی پاسەوانی سنووری گوندی شایەن و میشیاو لە پێنجوێن.

حاکم زیاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە 964ـی راگەیاند، ئاگرەکە زۆر بەهێزە و لە ئێستادا تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئەمنی لە جێگاکەن بەڵام کۆنترۆڵ ناکرێت و تەشەنەی سەندووە بەهۆی بوونی مین و بای بەهێز.

وتیشی، ئاگرەکە بەرەو بنکەی پۆلیسی پاسەوانی سنوور دەڕوات ئەگەر بگاتە ئەوێ زیانی زۆری دەبێت و لەگەڵ ئەوەش گوندی شایەن و میشیاوە کە دوورەدەسترین گوندە.

سەبارەت بە ئەندازەی ئاگرەکە حاکم زیاد ئەوەی خستەڕوو، ئەندازەکەی جارێ دیار نییە و ناتواندرێت مەزەندە بکرێت کە چەندە و هێزەکانی پاسەوانی سنوور، پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی دارستان و ئاسایشی گەرمک لە ئامادەباشیدان.

گوندی شایان و میشیاو، دوورەدەسترین گوندن لە سنووری پێنجوێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"ئاگره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستى به‌ هیلیكۆپته‌ره‌" و پارێزگاریش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه‌