وەرزی نوێی شانۆ دەستیپێکرد

چیتر هونەرمەندانی هەولێر بێ شانۆیی نابن و تینوێتی بینەر دەشکێنن

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

چیتر هونەرمەندانی هەولێر بێ شانۆیی نابن و تینوێتی بینەر دەشکێنن، وەرزی نوێی شانۆیی شەقام دەستیپێکرد

شاخەوان مستەفا، بەرێوبەری سینەما و شانۆیی هەولێر بۆ 964وتی، گلەیی زۆرمان لێدەكرا كە بینەری هەولێر بینەری شانۆیی شارەكانی ترن ئێمە وەرزی نوێی شانۆییمان دەستپێكرد، خۆیی لەچوار شانۆ دەبینیتەوە و هۆڵەکانی شانۆ دەبووژێنینەوە و تینویەتی بینەری شانۆ دەشكێنین

هەنگاوی جدی نراوە كە شانۆ لەهەولێر ببوژێتەوە دەمانەوێت لەسەرشەقامەوە دەست پێ بكەین ،هەمیشە دەڵێن منداڵ بۆ دەرەوە پەروەردە بكرێت نەك بۆ ماڵەوە ئەوە ناوەرۆكی شانۆییەكەیە، جوتیار محەمەد دەرهێنەری شانۆی سەرشەقام بۆ 964 وادەڵێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح