سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر
”ئەو كەسەی تەلەفۆنتان بۆ دەكات پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا باسی ئەوە دەكات، ئەو كەسەی بە ژمارە تەلەفۆنێكی دیاریكراو تەلەفۆن بۆ هاوڵاتییان دەكات و داوایان لێدەكات بۆ مامەڵەكانیان سەردانی شارەوانی بكەن، پەیوەندیی بەوانەوە نییە و رووبەڕووی یاساشی دەكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18.8.2025 سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: “ماوەی چەند رۆژێكە كەسێكی نەناسراو بە ژمارە مۆبایلی ساختەی (07814100363) نامە بۆ هاوڵاتیانی بەڕێز دەنێرێت، كە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن بۆ مەبەست و مامەڵەی جیاجیا، لێرەوە هاونیشتمانیانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە، كە ئەو ژمارە مۆبایلە دوور و نزیك پەیوەندی بە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێرەوە نییە”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەكەن، “رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كارە ساختەكارییە دەگرینەبەر”.