هەواڵەکان
70 هەزار بەرمیل نەوت چارەسەری قەیرانی بەنزینە و خێرخوازێک وەسیەتی باوکی بەجێ دەگەیەنێت
ژووری هەواڵ
ئەگەر 70 هەزار لیتر نەوت لە بەغداوە بێت بۆ کوردستان، قەیرانی بەنزین نامێنێ، ئەمە قسەی مەسرور بارزانییە کە ئەمڕۆ پەیامنێرانی کۆکردەوە و لەبارەی بەنزین، کاراکردنەوەی پەڕلەمان و دۆخی ناوخۆ قسەی بۆ کردن تا بەخەڵکی بگەیەنن.
سی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دەڤەری راپەڕین دیسان هاتنەوە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی، ئەوان دەڵێن، 9 ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن و هیچیان نەبووە بە هیچ.
گەنجێک بە ماتۆڕێکی بارهەڵگر ملی رێگەی گرتووە و لە پشتییەوە، پەیامی “شاژنی هەموو ماڵێک دایکە” بە چاوی خەڵکی دەدات، ئەو مرۆڤەی یار و نەیار، حەقیقەتی ئەوە باش دەزانن پێویستی دایک، بەهیچ مەخلوقێکی تر پڕنابێتەوە.
وێنەگری 964 هێژا عەباس، لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر دیمەنەکەی تۆمارکردووە، کە گەنجێک لەپشتی ماتۆڕە بارهەڵگرەکەی بەم نووسینانە خۆشەویستی خۆی بۆ دایکی دەربڕیوە و خەڵکیش بەلایانەوە سەرنجڕاکێشە، وە هەرکەس و یادەوەری خۆی لەگەڵ دایکی بیردێتەوە.
خێرخوازێک لەسەر وەسیەتی باوکی، بێ ئەوەی ناو و ناونیشانی خۆی لە میدیا ئاشکرابکات، بەنزینخانەیەکی رووخاندووە و زەوییەکەشی کە بەهاکەی نیو ملیۆن دۆلارە بەخشیوە، بۆ ئەوەی مزگەوتێکی لەسەر دروست بکرێ.