داواکارن بگەڕینەوە ناوەندەکانی خوێندن
مامۆستایانی وانەبێژانی لادراو کێشە و گرفتیەکانیان گەیاندە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان
فەرهاد حەسەن
مامۆستایانی وانەبێژانی لادراو لە هەرێمی کوردستاندا کێشە و گرفتیەکانیان گەیاندە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵیان کۆبوونەوە ئەوان داواکارن بگەڕینەوە ناوەندەکانی خوێندن.
هیوا سەمەد، کە خۆی وەکو نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا داکۆکیکار لە مافی خۆبەخش و دانەمەزراوانی تەندروستی ناساندووە، لە فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ کۆبونەوەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژانی لادراو لەگەڵ نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچووە و کێشەو ئاریشەی مامۆستایانی وانەبێژانی لادراویان گەیاندە پەرلەمان.
نوێنەرانن مامۆستاکان لیستێكی 700 مامۆستای وانەبێژی لادراوی تەواوی کوردستانیان پێدان، ئەوانیش بەڵێنیانداوە کە کاری جدی لەسەربکەن تاوەکو مامۆستاکان بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
ئاماهەی بەوەشکردووە، حەوت هەزار مامۆستا خانەنشینبوون و 700 مامۆستای وانەبێژیش لە ماڵەوەنو ئێستا مامۆستایانی وانەبێژی لادراو داواکارن بە زووترین کات بگەڕێینەوە سەر کارەکانیان.
دەشڵێت “گەڕاندنەوەی ئەو 700 مامۆستایە تەنیا پێویستی بە نزیکەی 350 ملیۆن دینارە”.
پێشتر ئەو مامۆستایانەی کە لادراون، زۆربەیان بە هۆکاری نەبونی مۆڵەتی دایکایەتی و دووری رێگا یاخود هاتنی مامۆستای میلاک لادراون.