رەوەند و کۆچەرى بوون
25 ساڵ لەمەوبەر؛ 30 هاوڵاتى لە بۆردومانێکى تورکیا گیانیان بەخشى
964+
ده‌شتی عارف
رێک 25 ساڵ لەمەوبەر و لە ئێوارەى 15.8.2000، ژمارەیەک لە رەوەندى کورد کە لە عەشرەتى هەرکى بوون، لە ناوچە کوێستانییەکانى دەڤەرى برادۆست، کەوتنە بەر هێرشى ئاسمانى سوپاى تورکیا و تێیدا 30 کەس گیانیان بەخشى.
لەبارەى رووداوەکە جبریل هه‌ركی نوسه‌ر و مێژوونوس بۆ 964 قسه‌ی كرد و وتی،”سنووره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌كه‌كه بووه و رۆژێك پێش ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ئاهه‌نگێكیان ئەنجامداوە، بۆ رۆژی دواتر کە دەکاتە 15.8.2000، له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی دوانیوه‌رۆ، ره‌وه‌نده‌كان بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان چوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌وه و سوپای توركیاش به‌هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌بێ هیچ هۆكارێك بۆردومانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كرد و 30 كه‌سی لێ كوشتن كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون”.
وتیشی،”تا ئێستا توركیا بۆ ئه‌و رووداوه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه و هیچ پاساوێكیشی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نه‌هێناوه‌ته‌وه، حكومه‌تیش هیچی بۆ قوربانییه‌كان نه‌كردووه و تا ئێستاش و مه‌راسیم و یادی بۆ نه‌كردۆته‌وه ئێمه خۆمان یادی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه”.
فەرمان محەمەد عەلى کە ئەوکات تەمەنى تەنیا 10 مانگ بووە، لەگەڵ خوشکە شەش ساڵانەکەی و داپیرەى لە ماڵەوە بوون، بەڵام دایک و باوک و خوشکێکى لە بۆردومانەکەدا بەرکەوتن و گیانیان بەخشى.
ئەو دواى 25 ساڵ بەسەر رووداوەکە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”تائێستاش ئاخیان بۆ هەڵدەکێشم و بێبەشبووم لە سۆزى دایک و باوک و خێزانەکەم، چونکە ئەو کارەساتە تەواوى ژیانى منى گۆڕى”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، لەزارى شایەدحاڵ و کەسوکارییەوە گوێبیست بووە کە لە رووداوەکەدا وێراى ئەوەى 30 کەس گیانیان سپاردووە، بەڵام ژن هەبووە بە دوگیانى بەرکەوتووە و خۆیى و کۆرپەکەى ناوسکى گیانیان لەدەستداوە.
فەرمان نیگەرانە کە حکومەتى هەرێم هیچ گرنگییەکى بۆ ئەو رۆژە نییە و هیچ قه‌ره‌بوویه‌كی كه‌س و كاری قوربانییه‌كانی نه‌كردۆته‌وه.
سەرەڕاى ئەو رووداوە کارەساتبارە، رەوەندى هەرکیان تائێستاشى لەگەڵ بێت، بۆ لەوەڕاندنى مەڕو ماڵاتەکانیان ساڵانە دەچنە دەڤەرى برادۆست و بە وتەى فەرمانیش بێت، تەنیا لەناو خۆیاندا یادى ئەو کارەساتە دەکەنەوە، چونکە تەنیا خۆیان لەبیریانە.
ئەمە ناوى ئەو کەسانەیە کە لە بۆردومانەکەدا گیانیان بەخشى:
1-محمه‌مه‌د عه‌لی عه‌زیز ئیبراهیم
2- فاتم نه‌بی قادر
3- بێریتان محه‌مه‌دعلی عه‌زیز
4-بــه‌هــار ئه‌سعد مــیكایل
5-گــه‌لاوێژ ســـمایل مـه‌جید
6- فــرزنده شـــاكر دێوانــه
7-بـــــه‌یاز ئیبراهیم جــادر
8- بـــــه‌سێ ئیبراهیم جادر
9- خه‌ڵات قـادر محه‌مه‌د
10-سامـــه محــــێ ئــه‌ویاز
11-فاتم سێودین عه‌بدولره‌حیم
12- پــــــه‌یمان قــادر شاین
13- ڕێـــــزان قــــــادر شاین
14- ڕایـــــــد قـــادر شـــاین
15- ســــه‌میر محـــێ شاین
16- فاتیمه حه‌سـه‌ن حوسێن
17- هه‌دیه ملا حه‌سه‌ن سوار
18- فاتم رحمــان تـمو
19- نـه‌جات مه‌عین ئــــاودل
20- خه‌دیجه مه‌عین ئاوده‌ل
21-به‌ختیار حه‌جاج ئاوده‌ل
22-فه‌خـــــری بــــاقی عـه‌لی
23- دلـــنـــــاز فه‌خری باقی
24- شــــهناز فه‌خــری باقی
25-جـــه‌واد فه‌خـــری باقــی
26-ســـورمێ عـومـه‌ر عـــه‌لی
27-زوهـــره سه‌عید شێـخۆ
28- فه‌یرۆز عومه‌ر مه‌حیه‌دین
29-محه‌مه‌د ئه‌سعد فه‌یزوڵا
30- فاتم ئه‌سعد فه‌یزوڵا