نەخۆشبێ پێی ئەزانێ
ئامێرێک دەبێت بە خێروبەرەکەت بۆ منداڵانی تازە لە دایکبوو
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەناو پێشانگەی مێدیکۆ، ئامێریكی نوێ نمایشکراوە، کە دەتوانێ پشکنین بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو بکات، ئەوە گرفت و کێشەکانی دەستنیشان بکات.
لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی مێدیکۆ کرایەوە و زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە 10 وڵاتی جیهانەوە تێیدا بەشدارن.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی مێدیکۆ (MEDICO) یەکەمین و گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بواری تەندروستی و پزیشکییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەم پێشانگەیە لە ژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی و بە دروشمی (داهاتووی تەندروستی ببینە) لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پێشانگەیە وەک یەکەمین و گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی ناساندنی نوێترین تەکنەلۆژیا، داهێنان و کەرەستە پزیشکییەکان و پەرەپێدانی کەرتی تەندروستییە.
لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە 10 وڵاتی جیهانەوە، بەشداریان کردووە و نوێترین بەرهەم و تەکنەلۆژیاکانی بواری تەندروستی و پزیشکیان نمایش کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا