لە بەسڕە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و 114ـی دیکەش بریندارن – وێنە؛ میدیای عێراقییەکان
لە کارگەیەک تەقینەوە روویدا
لە بەسڕە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و 114ـی دیکەش بریندارن
شۆڕش قادری
دوای تەقینەوەکەی بەسڕە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 115 کەسی دیکەش برینداربوون.
درەنگانی شەوی رابردوو لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پەینی کیمیایی لە بەسڕە تەقینەوەیەک روویدا و بووەهۆی بڵابوونەوەی غازی ئەمۆنیا، بەپێی دوایین ئامارەکان بەهۆی غازەکەوە دوو کرێکار خنکاون و 114 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکە هەرزوو ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە چووە کارگەکە و قسەی بۆ پەیامنێری بەشی عەرەبی 964 کرد و وتی، دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و باری تەندروستی بریندارەکانیش جێگیرە.
داوایشی کرد، لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە رووداوەکە بکرێت و کەمتەرخەمەکان سزا بدرێن.