شۆفێرێک لە سنووری هەڵەبجە

خۆی کێشا بە ستوونی کارەبادا و گیانی لەدەستدا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەجە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هاوڵاتییەک لەسەر رێگەی سەرەکی چوون لە بیارەوە بۆ خورماڵ، بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە ستوونی کارەبادا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی وت، هاوڵاتییەکە ناوی (ئامانج لوقمان فەتاح)ە، پیشەی کاسب بووە، خەڵکی قەزای سەیدساقە.

رووداوەکە کاتژمێر 4:30 ی بەیانی بووە، ئۆتۆمبێلێی هاوڵاتییەکە لە جۆری لاندکرۆزەر میکزەمینی بووە و خۆی کێشاوە بە ستوونەکەدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی ئاکام قوتبەدین، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی بیارە بۆ کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شارەوانيی هەڵەبجە کارکردن لە زەوییەکانی دەوروبەری شار...

شارەوانيی هەڵەبجە کارکردن لە زەوییەکانی دەوروبەری شار قەدەغە دەکات

لقێکی بانکی ناوەندی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

لقێکی بانکی ناوەندی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە