تیمەکان رێڕەوی ئاوی سیروان دەگۆڕن
بوو بە 13 رۆژ و هێشتا تەرمی گەنجەکەی کەلار نەدۆزراوەتەوە
میلاد جەلال – کەلار
بوو بە 13 رۆژ و تەرمی ئەو گەنجە کەلار نەدۆزرایەوە کە بەمەستی راوەماسی چووبووە سەر ئاوی سیروان و کەوتبووە ناوی، لەئێستاشدا تیمەکان خەریکی گۆڕینی رێڕەوی ئاوی ئەو رووبارەن چونکە گومان دەکەن تەرمی گەنجەکە لە ژێر ئەو کۆنکرێتانە بێت کە لەناو رووبارەکە دان.
بەپێی ئەو دیمەنانەی کامێرای 964 تۆماری کردوون تیمەکان لە رێگەی ئامێری حەفارەوە لەچەند لایەک خەریکی گۆڕینی رێڕەوی ئاوەکەن، عارف عادل قایمقامی کەلاریش بە 964 ی وتووە کە تیمە جیاوازەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و تەنانەت سەرەیان بۆ تیمەکان دیاریکردووە بۆ پرۆسەی گەڕانەکانیان
ئەحمەد لوقمانی تەمەن 26 ساڵان، ئەو گەنجەی کەلار بوو کە 13 رۆژ پێش ئێستا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دەچنە سەر رووباری سیروان بۆ راوەماسی بەڵام ئەویان دەکەوێتە ناو ئاوی رووبارەکە و تاوەکو ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن