ئێمەش لەگەڵتانین

سوپاس کە ئەوەندە دەست و دڵتان باشە

964+

ژووری هەواڵ

ئەم ماوەیە زیاتر لە جاران خێرەومەندەکان دەستیان بە خەڵکەوەیە، لە هەموو شار و شارۆچکەکان دەیان چیرۆکی خەڵکی دەست و دڵباش دەبیستین کە نان لە دەمی خۆیان دەگرنەوە بۆ ئەوەی دراوسێ و کەسوکار و هاوشارییان و میوانانی ناوچەکانیان پەکیان نەکەوێت.

ئێستا بەشێکی باش لە دوکاندار و خاوەن کاروپیشە و کاسبکارەکان زیاتر لە جاران ئاگایان لە خەڵکە، کەسانێکی زۆریش فێری ئەو نەریتە جوانە بوون دەچن پارە دەدەن بە نانەوا و سەمونخانە و چێشتخانە و دوکاندارەکان دەڵێن، ئەگەر کەسێکی موحتاج هات پێویستی بە هەرشتێک بوو بیدەنێ و پارەی لێ وەرمەگرن.

وەک پشتیوانییەک بۆ ئەم کارە چاکانە و پیشاندانی ئەزموونی ئەو خەڵکە دەست و دڵ باشانە، 964 لە هەر شوێنێک ئەو ئەزموونانە ببینێت باسیان دەکات، لە ئەمڕۆوە زنجیرەیەک راپۆرتمان لەسەر ئەو بابەتە ئامادە کردووە و بەردەوامیش دەبین.

لای وەرگرانی 964 مەعلومە لە وەتەی تۆڕەکەمان دامەزراوە لە هەر شوێنێک کارێکی جوانی مرۆڤدۆستیمان دیبێت خستوومانەتە بەرچاو، دڵمان بەوە خۆشە کارمان لەسەر هەر یەکێک لەو بابەتانە کردبێت دەنگدانەوەی زۆری هەبووە.

ئەمە بەشێکە لە ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی و مرۆیی ئێمە
ئێوەش لە هەر شوێنێک ئەم دیاردە جوانانەتان بینی ئاگادارمان بکەنەوە تا پەیامنێرانی 964 زوو پێی بگەن و ئەم نموونە جوانانەی کۆمەڵگاکەمان پیشان بدەن.

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین