بەهۆی سەگی بێلانەوە

هیندستان هاواری لێ هەستاوە

964+

شڤار قادر

هیندستان بەهۆی سەگی بێلانەوە هاواری لێ هەستاوە و هەموو میدیا جیهانیەکانیش ئەمرۆ باسی ئەوان دەکەن، رۆژانە 200 کەس تەنیا لە نیودلهی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن بەهۆی پەلاماری هێرشی سەگەوە.

مردن بە هۆی گەستنی سەگ لە جیهاندا  %36ـی بەر هیندستاندەکەوێت و حوکمەتیش هاتووەتە دەنگ دەڵێ، هەموویان کۆدەکەمەوە و لەناوە لایاندەبەم
ئەم بڕیارەش، دوو هەڵوێستی تری لێکەوتووەتەوە و بەشێک دەڵێن ئۆخەی ئازادی دەگەڕێتەوە و بەشێکیش دەڵێن ئەوە کارێکی نامرۆڤانە، دەبێت ئەو سەگانە لە شێڵتەر بکەن

جا لە هەولێریش سەگێکی زۆری بێلانە لە شێڵتەر کراوە، بەڵام واش فریای ناکەون ئەمساڵ بەس لە هەولێر رێژەی پەلاماری سەگ 40% زیادی کردووە
ئاوا بڕوات سەگ سەرمان دەخوات.