چالاکی فەرمی نەکراوە
یادی 52ساڵەی بۆردوومانی قەڵادزێ کرایەوە
964+
فەرمان مەلا حەسەن
ئەمڕۆ 52 ساڵ بەسەر بۆردوومانی 24.4.1974 قەڵادزێ تێدەپەڕێت، ئەمڕۆ بە دانانی تاجەگوڵینە یادەکە کرایەوە.
سەبیحە محەمەد یەکێک لە شاهیدحاڵەکانی رووداوەکە بە 964ـی وت، رۆژێکی رەش بوو سەدان کەس بوونە قوربانی و شەهید بوون، بەداخەوە لە ئاست قوربانیەکان خزمەت نەکراوە و لەسەر شانی خەڵک خۆی ئاوەدان بووەتەوە.
ئیبراهیم محیەدین بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدانی قەڵادزێ بە 964ـی راگەیاند، لێرە تاجە گوڵینە دادەنێین و لە زانکۆش چالاکی دیکەیان هەیە، لەبەر بارودۆخی ئەمنی یادەکەیان وەک ساڵان نەکردەوە و چالاکی فەرمییان نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی