لابردنی زمانی کوردی لە باڵەخانەی دادوەری حەسەکە نیگەرانی دروست کردووە
"رژێمی پێشووش وای کرد"
پەیەدە؛ لابردنی زمانی کوردی پێچەوانەی مەرسومەکەی ئەحمەد شەرعە
ئەحمەد مستەفا
لابردنی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی فەرمانگەکان پێچەوانەی رێککەوتنەکانە و بابەتەکە پەیوەستە بە هەموو پێکهاتەکانی سوریاوە، پێویستە ئەوانەی دژی پێکەوەژیانی گەلانن وەک تاوانبار بناسێندرێن، ئەمە قسەی پارتی یەکێتی دیموکرات “پەیەدە” یە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی حەسەکە.
ئەوە چەند رۆژێکە بۆ جاری دووەم و سێیەم، تابلۆی باڵەخانەی دادوەری لە کۆیە بەبێ هەبوونی زمانی کوردی لەسەری دادەنرێتەوە، خەڵكی خۆجێیش پێی نیگەرانن و دووجار تابلۆکەیان لابردووە.
ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، لابردنی زمانی کوردی لەسەر فەرمانگە فەرمییەکان، پێچەوانەی رێککەوتنەکان و تەنانەت مەرسومی سەرۆک کۆمار ئەحمەد شەرع-ە، لەبارەی بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردیی و جەژنی نەورۆزەوە.
ئەوان دەڵێن، پاساوهێنانەوە بۆلابردنی زمانی کوردی، جێگەی نیگەرانییە و پێویستی بە پێداچوونەوەیە، چونکە بابەتەکە تەنیا پەیوەست نییە بە کورد و درێژدەبێتەوە بۆ هەموو سووریا و پێکهاتە جیاوازەکان.
پەیەدە داوای کردووە، کە پێویستە حکومەت و هەموو سورییەکان چەمکی دەوڵەتی نەتەوەی دیموکراتی بە بنەما بگرن، هەنگاوی کۆنکرێتیش بنرێت بۆ بنەبڕکردنی سیاسەتی نکۆڵیکردن، کە رژێمی پێشوو بەرامبەر زۆرینەی سورییەکان و بە تایبەت کورد پەیڕەوی کردووە.