شارەوانی: بەردەوام دەبین
چەند شەقامێکی سلێمانی قیرتاو کران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تیمەکانیان لە جێبەجێکردنی پلانەکانی قیرتاوکردن و ئەنجامدانی چاکسازیکردن لە شەقامەکان بەردەوامن، ئەمڕۆش زنجیرەیەک هەڵمەتی قیرتاوکردن لەچەند شەقامێک ئەنجامدرا.
وەک خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 9.5.2026 کاری قیرتاوکردنی شەقامی دەروازەی فلکەی قەرەداغ بە ئاراستەی پردی وڵووبە، هەروەها قیرتاوکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی چوارڕیانی سەرچنار بەرەو تەلاری هونەر لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاو کران.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێن، دڵنیایی بەردەوامبوونی ئەم چاکسازییانە دەدەن تا گرفتی کۆی شەقامەکان چارەسەر دەکرێن و بەباشترین شێوە دەخرێنەوە خزمەت هاوڵاتیانەوە.